كابینەی حەوتەم؛ گێمی دووەمی شەڕی نێوان ئۆپۆزسیۆنو حكومەت؛ خوێندنەوەیەك بۆ ئەگەری روودانی شكستی نێچیرڤان بارزانی یان سەركەوتنی
ئامادەكردنی: ئاسۆ ئەمین
بڕیارە لەم هەفتەیەدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان، جێگرەكەی لەحیزب، رابسپێرێت بۆ پێكهێنانی كابینەیەكی نوێی حكومەت كەبەكابینەی حەوت دەناسرێت. ئەوەی ڕوونە لای هەموومان گۆڕینی حكومەت یان كابینەیەك بەكابینەیەكی دیكە بەشێوەیەكی سەرەكی لەنێوان دوو حیزبی باڵادەست ئەنجامدەدرێت كەماوەی چەند ساڵیكە خاوەنی رێكەوتنێكن كەبەرێكەوتنی ستراتیجی ناودەبرێت، وەكخۆیان ئاماژەی بۆدەكەن هەربەپێی ئەو رێكەوتنەیە كەدوو ساڵ جارێك ئاڵوگۆڕی پۆستە باڵاكانی حكومەت دەكەن لەنێوان خۆیاندا.
...
ورکشۆپ بۆ رۆژنامەنووسان
فریاگوزاری گەلی نەرویج (NPA) پرۆژەیەکی "هەواڵنێری لە بواری مافی مرۆڤ" بەڕیوە دەبات کە لە کۆمەڵێک ورکشۆپ پێکدێت لە بواری رۆژنامەوانی و رووماڵی پرسەکانی پەیوندیدار بە مافی مرۆڤ..
(NPA) داوا لە سەرجەم رۆژنامە و گۆڤارەکان و وێبسایتەکان لە هەرێمی کوردستان و کەرکوک دەکات کە کەسێک کاندید بکەن بۆ بەشداری لە ورکشۆپەکان. هەر ورکشۆپێک لە دوو بەشی (رۆژنامەوانی و مافی مرۆڤ) پێکدێت کە بەیەکەوە بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبن. ئارەزوومەندان دەبیت ئەزموونی کارکردنیان لە دوو ساڵ کەمتر بێت....
...
(P.D.A)كۆرسێكی راهێنانی رۆژنامەوانی بۆ ژنانی رانیە بەسەركەوتوی كۆتایی پێدێنێت
لەچوارچێوەی كارەكانی كۆمەڵەی خەڵك بۆ گەشەپێدان(P.D.A) بۆ رووبەڕووبونەوەی توندوتیژی دژی ژنانو هۆشیاركردنەوەی ژنان لەبارەی مافەكانیانو خستەڕووی كێشەكانیان لەرێگەی میدیاو سودوەرگرتن لەتەكنۆلوجیاو زانیاریەكانی سەردەم، لەسەنتەری رانیەی كۆمەڵەی خەڵك بۆ گەشەپێدان(P.D.A) خولێكی دوو مانگی بۆ 10 ئافرەتی شارۆچكەی رانیەو دەوروبەری كرایەوە.
...
عەرەبەكانی كەركوك خەریكی دروستكردنی هێزی تازەن
هێمن ئازادـ راپۆرتی مەیدانی، كەركوك
هێزێكی توندڕەوی سونە لەناوەندی قەزای حەویجەو دەورووبەری دروستدەكرێتو لەئێستاشدا بەشێك لەعەرەبەكانی كەركوك سەرقاڵی دروستكردنی ئەنجومەنێكن بۆسەرپەرشتیكردنی ئەو هێزەی كەبڕیارە لەئایندەیەكی نزیك دروست بكرێت. وەك دەوترێت ئەوهێزە هاوشێوەی سەحوە دەبێت، بەڵام لەپێكهاتەی سونەیەو لەحەویجە لەسەر بڕیاری نوری مالكی دروستدەبێت. هەرچەندە تائێستا ژمارەیان نەزانراوە، بەڵام بەرپرسێكی ئەمنی كوردی كەركوك رایدەگەیەنێت كەكەركوك پێویستی بەدروستكردنی هێزی زیادە نیەو رەتیدەكەنەوە...
...
لەهەرێمی كوردستان، دەستی سیاسەت خەریكە پێكەوەژیان دەشێوێنێت
جەمال ئیختیارـ راپۆرتی مەیدانی
لەگەڵ توندوتیژیەكانی ئەمدواییەدا لایەنە دەسەڵاتدارەكانی كوردستان باسلەوەدەكەن ئەوان لە هەوڵی پاراستنی پێكەوەژیانی پێكهاتەكانن، بەڵام بەپێچەوانەی ئەمە هاوڵاتیان پێیانوایە پێكەوەژیان لە هەرێمی كوردستان مێژوویەكی درێژی هەیەو ئەوە حیزبە باڵا دەستەكانن كەدەیشێوێنن.
...
داواكاری خوێندكارانی ئێوارانی زانكۆی سلێمانی، لەنێوان جێبەجێكردنو رەتكردنەوەیدا
هەڵشۆ فەتاح ـ راپۆرتی مەیدانی
خوێندكارانی ئێوارانی زانكۆی سلێمانی لەئێستادا بایكۆتی وانەكانیان كردوەو ناچنە هۆڵەكانی خوێندنەوە، هۆكارەكەشی بۆ جێبەجێنەكردنی داواكارییەكانیان دەگەرێنەوە، بەرپرسانی سكۆڵەكانیش ئاماژەبەوەدەدەن بەپێی رێنماییەكانی زانكۆ مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت، سەرۆكایەتی زانكۆش رایدەگەیەنێت داواكارییەكانیان بەرزكردۆتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران، رێكخراوە خوێندكارانیش پشتگیری خۆیان بۆخوێندكاران دەردەبرن...
...
مەسیحیەكانی كەركوك نیگەرانن لەكشانەوەی هێزەكانی ئەمریكاو هێزە ئەمنیەكانی عێراقیش بەلاواز دەزانن
هێمن ئازادـ كەركوك، راپۆرتی مەیدانی
دەنگۆو بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق، مەسیحیەكانی كەركوكی نیگەرانكردووە، چونكە سەرۆكی كەنیسەكانی كەركوك، هێزەئەمنیەكانی عێراق بەگشتی بە لاوازو بێئەزمون وەسفدەكاتو پێیوایە ژیانیان لەمەودوا زیاتر دەكەوێتە مەترسیەوە..
...
بڕیارەكەی دادگا، سەبارە بەدەسگیركردنی تارق هاشمی، لێرە بخوێنەوە
12/20/2011
لە پەنجا دەوڵەتی جیهان، ئەمریكا لێكۆڵینەوە لەماڵو سامانی سەدام دەكات
پەناخوازە فەیلیەكان ماندەگرن لە ئاو و خۆراك
پاشماوەی خۆراكی بەریتانیەكان ساڵانە بایی 20 ملیار دۆلارە
بارزانی لەتوركیا بەباسكردن لەتیرۆر دەستیپێكرد
ئهرشیف
ئهرشیف لهسهر بنهمای بهش
ئهرشیف لهسهر بنهمای کات
بابهت
راپۆرت
چاوپێکهوتن
راپۆرتی شیکاری
وتارو شیکاری ڕۆژنامهوانی
زانیاری رۆژنامهوانی
مانگ
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
ساڵ
2009
2010
2011
2012
له بهرواری :
تا بهرواری :
سهرهکی
|
دهربارهی ئێمه
|
پهیوهندی و ناردنی بابهت
|
ئهرشیف
chawyxelk.com | All rights reserved | © 2008 - 2010